Theatrical performance ( WE HAVE NO MORE TIME TO SING )
Writing & directed: Shwan Karim
Actors: Sawsan Omar & Dilman Salah

بەرنامەی ئارتۆگرافی تایبەت بە شانۆگەری، کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی
لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە خانوویەکی کۆنی سلێمانی شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند (شوان کەریم) و نواندنی ھەریەک لەھونەرمەندان (دیلمان سەڵاح و سەوسەن عومەر) پێشکەش کراو بووە ھەوێنی ھێنانەوەی مشتومڕی بەردەوام لەسەر شانۆ و بابەتی شانۆیی.
ئەم بەرھەمە ھونەریە تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە بە ھەمەلایەنەیی تەکنیک و بابەت و تەنانەت بینەر و شوێن و شێوازی نمایشیش، هەر لەبەر ئەم هۆیە ستافی ئەم بەرهەمە، جارێکی تر و لە کات و شوێنێکی تری جیاواز ئەم شانۆگەریەیان دوبارە نمایش کردوە، بەڵام ئەم جارە لەسەر تەختی شانۆیەکی بەرلین.