پەیامێك لە لاهور شێخ جەنگی لە سەكۆی ئازادەوە باسی نەوشیروان مستەفا و مام جەلال دەکا
"لاهور شێخ جه‌نگی" له سه‌كۆى ئازادى شارى سلێمانییه‌وه په‌یامێك ئاڕاسته‌ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌ركمان زۆر قورسه، چونكه دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره كه قه‌ڵا بوون بۆ كورد، مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانمان له‌ده‌ستداوه، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌سته‌م ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانمان له به‌غدا قورس ده‌كات"، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "ده‌بێت هاوڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان زۆر به وریایی ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێن كه له به‌غدا مافه ده‌ستوریيه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه".

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتى 24 ى 4 ى 2018، به ئاماده‌بوونى "لاهور شێخ جه‌نگی" و ژماره‌یه‌ك له چین و توێژه جیاجیاكانى خه‌ڵكى شارى سلێمانى، ساڵیادى كردنه‌وه‌ى سه‌كۆى ئازاد كه به بڕیارى "سه‌رۆك مام جه‌لال" له پاركى ئازادى شارى سلێمانى كراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌چوو.

له وته‌یه‌كدا بۆ ئاماده‌بووانى مه‌ڕاسیمى ساڵیادى كردنه‌وه‌ى سه‌كۆى ئازاد، "لاهور شێخ جه‌نگی" رایگه‌یاند "ئه‌م شوێنه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ن مامه‌وه كراوه‌ته‌وه".

له په‌یامێكیشدا بۆ پارێزه‌رانى ژینگه، "لاهور شێخ جه‌نگی" ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئێمه ده‌ستخۆشی له ئێوه ده‌كه‌ین، درێژه‌پێده‌ری رێبازی ژینگه‌پارێزی مامن و پارێزگاری له سه‌وزایی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌ركه‌كه‌تان به‌جێده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستی ماندووبوونتان ده‌گوشم".

له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیشه‌وه، "لاهور شێخ جه‌نگی" وتى "ئه‌ركمان زۆر قورسه، چونكه دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره كه قه‌ڵا بوون بۆ كورد هه‌ردوو سه‌ركرده مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانمان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش كه‌لێنێكی گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه ئه‌سته‌م ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانمان له به‌غدا قورس ده‌كات".

"لاهور شێخ جه‌نگی" باسى له‌وه‌شكرد "هه‌موو هێزێك ناتوانێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی، بۆیه ده‌بێت هاوڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان زۆر به وریایی ده‌نگ بده‌ن و ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرێن كه له به‌غدا مافه ده‌ستوریيه‌كانی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه".

له‌باره‌ى دامه‌زراندنى ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى كه هه‌تا ئێستا به‌شێوه‌ى گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن، "لاهور شێخ جه‌نگی" ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو "ئێمه ناوه‌كانیان وه‌رده‌گرین و له‌گه‌ڵ حكومه‌ت شه‌ڕی گه‌وره ده‌كه‌ین بۆ دامه‌زراندنیان به فه‌رمى".