Surprise Me!

شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی

2012-11-12 10 Dailymotion

Theatrical performance ( WE HAVE NO MORE TIME TO SING )
Writing & directed: Shwan Karim
Actors: Sawsan Omar & Dilman Salah

لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١١ لە خانوویەکی کۆنی سلێمانی شانۆگەری کاتمان نەماوە بۆ گۆرانی لە نووسین و دەرھێنانی ھونەرمەند (شوان کەریم) و نواندنی ھەریەک لەھونەرمەندان (دیلمان سەڵاح و سەوسەن عومەر) پێشکەش کراو بووە ھەوێنی ھێنانەوەی مشتومڕی بەردەوام لەسەر شانۆ و بابەتی شانۆیی.
ئەم بەرھەمە ھونەریە تایبەتمەندیەکی خۆی ھەیە بە ھەمەلایەنەیی تەکنیک و بابەت و تەنانەت بینەر و شوێن و شێوازی نمایشیش، بۆیە پێشەکی دەکرێ دەسنیشانی ئەو وەرگرە بکەین کە سەلماندی تامەزرۆی بەرھەمی ھونەری داھێنەرانەیە و ئەو سستیەی کە لەچوارچێوەی قەیراندا پێناسە دەکرا پەیوەندی بە شانۆکارانەوە ھەبووە کە نەیانتوانیوە خوێندنەوەیەکی نوێ و پەیوەست بە جەماوەرەوە بۆ ئیمڕۆ بکەن. جارێکی دی سەلماندیانەوە کە شانۆیەکیان دەوێ رەنگدانەوەی ژیانی رۆژانەیان بێ یان پرسیارە گرنگە فەلسەفیەکان بوروژێنێ، بۆیە ئەو ھونەرمەندەی کاری بۆ نەکا، پەراوێز دەخرێ.

Buy Now on CodeCanyon